ئامۆزاى کوژراوەکانە

تۆمەتبارى کوشتنى دوو براکەى ئاکرێ خۆى رادەستى ئاسایش کرد

964+

وریا فەتاح

تۆمەتبارى کوشتنى دوو براکەى ئاکرێ خۆى رادەستى ئاسایش کرد و لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت.

ئەم ئێوارەیە، لە گوندى باکرمانى سنوورى ئاکرێ، شەڕ لە نێوان دوو ئامۆزا روویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران کە براى یەکترین.

کەمێک لەمەوبەر، پۆلیسى ئاکرێ بڵاوى کردەوە، تۆمەتبارى کوشتنى ئەو دوو برایە خۆى رادەستى ئاسایش کردووە و لەوێشەوە رەوانەى پۆلیسى ئاکرێ کراوە.

وەک باسى دەکات، تۆمەتبار، بەپێى مادەى 406 لە یاساى سزادان لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت.

هەرچەندە پۆلیس لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، کوژراوێک و بریندارێک هەیە، بەڵام کەمێک لەمەوبەر، 964 لە زارى نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ پشتڕاستى کردەوە، کە بریندارەکەش لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەولێر بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستداوە و لە کاتى شەڕەکەش براى ئەو کەسە بە چوار کولـلە کوژرا بوو.

کوژراوەکان تەمەنیان 20 ساڵ و 23 ساڵە، ئامۆزاى ئەو کەسەن کە تۆمەتبارە بە کوشتنیان و شەڕەکە لە نێوانیان روویداوە.

لەگەڵ بەربانگ گەنجێک کوژرا و یەکێکى تریش بریندار بوو

لەگەڵ بەربانگ گەنجێک کوژرا و یەکێکى تریش بریندار بوو