ڤیدیۆشیان بڵاوکردەوە

سێنتکۆم: دوو کەشتیی ئێرانیمان لە کار خست

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا “سێنتکۆم” رایگەیاند دوو کەشتی ئێرانییان لەکار خستووە، کە هێزەکانیان پابەندن بە سەپاندنی گەمار لەسەر ئەو کەشتییانەی کە دەچنە ناو ئێران یان دەچنە دەرەوەی.

لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا، فەرماندەییەکە ئەمڕۆ هەینی 8.5.2026 بڵاویکردەوە، دوو کەشتی ئێرانییان لەکارخستووە، کە ئاڵای ئەو وڵاتەیان بەسەرەوە بووە و بەتاڵ  بوون.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “دوو تانکەرەکە هەوڵیان دەدا لە بەندەرێکی ئێرانی لە کەنداوی عومان جێگیرببن، تەقەمەنی ورد ئاراستەی تانکەرەکان کراوە و رێگرییان لێکردوون بچنە ناو ئێرانەوە”.

بە قسەی سێنتکۆم، ژمارەی ئەو کەشتییانەی لەوەتەی 6ی ئەم مانگەوە لەکاریان خستوون زیاد بووە و دەشڵێن: “هێزەکانمان پابەندن بە سەپاندنی گەمارۆ لەسەر ئەو کەشتیانەی کە دەچنە ناو ئێران یان لێی دەردەچن”.