کاری شارەوانییە

ئاگاداربن سبەی چەند شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، مەبەستی ئەنجامدانی کاری قیرتاوکردن، سبەی شەممە چەند شەقامێک بەربەست دەکرێن.

شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 8.5.2026 بڵاویکردەوە، ئاگاداری گشت لایەک دەکەنەوە، سبەی رۆژی شەممە لە لایەن تیمەکانیان لە بەشی پڕۆژەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە هەڵمەتێکی چڕ بەڕێوەدەچێت بۆ کاری قیرتاوکردنی چەند شەقامێک، بۆ ئەو مەبەستە ئەم شەقامانەی دەخرێنەڕوو لە کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانییەوە بەربەست دەکرێت:

شەقامەکانیش ئەمانەن:

-شەقامی نزیک فلکەی قەرەداخ بە ئاراستەی پردی وڵووبە.

– سایدی رۆیشتن لە شەقامی کۆتایی گەڕەکی تاڤگە، بە ئاراستەی فلکەی هەواری شار.

شارەوانیی سلێمانی تێبینیی ئەوەشیان داوە، کە ئامادەکاریی بۆ قۆناغی دووەمی قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود لە چوارڕیانی سەرچنار بە ئاراستەی تەلاری هونەر دەستیپێکردووە و ئێستا شەقامەکە بەربەست کراوە.

دەشڵێن، شۆفێران بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، رێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانیان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.