لەیەکەم رۆژى رەمەزان دوو برا کوژران
بریندارى شەڕەکەى ئاکرێ گیانى لەدەستدا
هێڤى دێوالى- دهۆک
بریندارى شەڕەکەى ئەم ئێوارەیەى ئاکرێ گیانى لەدەستدا کە براى ئەو کەسەیە لە رووداوەکەدا کوژرا بوو.
ئێوارەى ئەمڕۆ لەگەڵ یەکەم بەربانگى رەمەزان، لە گوندى باکرمانى سنوورى قەزاى ئاکرێ، لە نێوان دوو ئامۆزادا شەڕ روویدا، هەر زوو گەنجێک بە چوار گولـلە کوژراو گەنجێکى تریش کە براى کوژراوەکەیە بریندار بوو، بەڵام دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەیەکى هەولێر ئەویش گیانى لەدەستدا.
نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر بریندارى شەڕەکەى گوندى باکرمان گیانى لەدەستدا، هەر لە کاتى شەڕەکەش بەهۆى ئەوەى چوار گولـلەى بەرکەوتبوو کەسێک کە براى بریندارەکە بوو، گیانى لەدەستدا.
وەک باسى دەکات، بەمەش لە شەڕى نێوان دوو ئامۆزا، لەلایەنێکیان دوو براى تەمەن 20 ساڵ و 23 ساڵ کوژراون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح