لە رێگەی سوریاوە

عێراق پلانی هەیە نەوتی رەش هەناردە بکات

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانێکی تۆکمەی بۆ هەناردەکردنی نەوتی رەش هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 8.5.2026 وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ساحیب بەزوون بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی عێراقی راگەیاند، پلانێکی گەورە هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی رەش  (سووتەمەنی قورس) لە رێگەی بەندەری بانیاسی سوریا، بەڵام ئەم کارەشە پێویستی بە تەرخانکردنی پارە هەیە.

سەرچاوەکە دەڵێت، پاڵاوگەی تایبەت هەیە دەتوانێت بە رێگەی فیزیایی نەوتە رەشەکە ئامادە بکات، کە پوختەی نەوتی خامە، هەروەها دەتوانێت بەنزینی ئۆکتان بەرزی لێ بەرهەم بهێنێت، کە ئێستا داواکاری زۆری لەسەرە.

ساحیب بەزوون باسی ئەوەش کردووە، وەزارەتەکەی پلان و کاتی دیاریکراوی بۆ ئەم کارە ئامادەیە، بەڵام کارەکە پێویستی بە پارە هەیە، بۆ ئەوەی شوێنی نوێ دابین بکرێت بۆ هەناردەکردنەکە لە بەندەری بانیاسی سوریا و لە رێگەی بارهەڵگری دەریاییەوە.