هەوا ساردەکەی جەمسەری باکور دەگات

شارە گەورەکان بە سەرمایەکی کەم وێنەدا تێدەپەڕن

964+

ئەحمەد مستەفا

سبەی دووشەممە بۆ بەرەبەیانی سێشەممە، یەکێک دەبێ لە ساردترین ماوەکانی ئەمساڵی وەرزی زستان لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

کەشە ساردەکە. گەرمی شارە گەورەکانیش بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی دادەبەزێنێ.

سالار عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بە 964ی وت، سبەی 24ی شوبات، لە کاتژمێر 15:00 پاش نیوەڕۆ، ناوەڕاستی چەقی بارستە هەوا ساردەکەی جەمسەری باکور دەبێت، کە لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان کەشەکە بە تەواوی سارد دەبێت.

ئەو وتی، دوو شەوی داهاتوو پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دەچێتە ژێر سفر بۆ نزیک °10- پلە ژێر سفر بۆ ناوشارە گەورەکان، زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان لە °0- پلە ژێر سفر، بۆ °15 پلە ژێر سفر دادەبەزن.

هەروەها  بەگوێرەی پێشبینییەکان، ناوچە سنورییەکان ساردتردەبن و °15 پلە ژێرسفر، بۆ °23 پلە ژێر سفری لێ تۆمار دەکرێت، ئەو شارەزاەی کەشناسییە وتی، پێدەچێت ئەم دوو رۆژە، ساردترین رۆژەکانی ئەمساڵی وەرزی زستان بێت لە هەرێمی کوردستان.

+964صورة من منصة (شبكة):