بەفر لە چیای گۆیژە- وێنە +964
بەفر باریوە
هاتوچۆى سلێمانى رێگە نادات کەس بچێتە گۆیژە و ئەزمەڕ
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى سلێمانى، رێگاکانى بەرەو شاخى گۆژە و ئەزمەڕ و دۆڵەمیرانى بەربەست کردووە و رێگە نادات هیچ کەسێک تێپەڕێت.
لە ئێستادا بەفرێکى زۆر سلێمانى و هەریەک لە شاخى گۆیژە و ئەزمەڕ و دۆڵەمیرانى داپۆشیوە، هاتوچۆى سلێمانیش لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردووەتەوە کە هەر یەک لە رێگاکانی چاڤیلاند و دۆڵەمیرانى بەرەو شاخ، بەربەست کردووە.
وەک ئەوەى هاتوچۆى سلێمانى دەڵێت، بەربەستکردنى رێگاکان بەرەو شاخ، لە پێناو سەلامەتى هاوڵاتیانە و ناهێڵن هیچ کەس تێپەڕێت.
هەموو جارێک لە کاتى بەفربارین لە گۆیژە و ئەزمەڕ و دۆڵەمیران، ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیان بۆ بینینى دیمەنى بەفربارین و تۆمارکردنى وێنەى یادگارى، رووى لێدەکەن و بەهۆیەوە چەندین رووداوى نەخوازراو رویانداوە.