به داهاته‌كه‌ى ناوخۆى مانگى یه‌كیش رازی نییه
دارایی عێراق: په‌له بكرێت له ته‌وتینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى دارایی عێراق داواده‌كات په‌له بكرێت له ته‌وتینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواى به‌په‌له‌ى ژماره‌ى بانكى فه‌رمانبه‌رانى كردووه. بەپێی نوسراوێكى ئه‌م وه‌زاره‌ته كه سۆران عومه‌ر په‌ره‌لمانتارى كورد له به‌غدا له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به ژمارە 4246 لە 17.2.2025 پشت بەست بەنوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ژمارە 3005/251254 لە 2.2.2025 لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوباتی 2025 و مانگەکانی دیکە ئه‌م داوایه‌ی كردووه و ده‌ڵێت بەپێی ئەو ڕێکارانە بێت کە دادگای فیدراڵی دیاریکردووە.
وه‌زاره‌تى دارایی داوای داهاتی ناوخۆشی له‌هه‌رێم كردووه و به‌پێی نووسراوه‌كه رازی نیە بەو 51 ملیار دینارەی کە بۆ مانگی كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ، كه هەرێم وەک داهاتی ناوخۆ گەڕاندووتییەوە بۆ دارایی عێراق.
هه‌ر به‌پێی ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه و لە خاڵی کۆتاییدا، داوای داهاتی نەوت دەکات بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبانکی ناوەندی بەژمارە 300900 کردویەتیەوە.