لە سیدەکان شوانکارێک بەتەقەی سوپای تورکیا برینداربوو
لە سیدەکان
شوانکارەیەک بە تەقەی سوپای تورکیا بریندار بوو
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە گوندی لۆکانی دەڤەری سیدەکان شوانکارەیەک بە تەقەی سوپای تورکیا بریندار بوو، رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
سەباح شێخ زادە، مامی ئەو شوانکارە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئەو گەنجە تەمەنی 24 ساڵە و لە کاتی شوانی، سوپای تورکیا تەقەی لێکردووە، گولـلە بەر پشتی کەوتووە و ئێستا وا دەیگوازینەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.
وتیشی، ئێمە سەرەتا لە ناو گوند گوێبیستی دەنگی تەقە بووین، دوای کەمێک برازاکەم پەیوەندی پێوەکردین کە گولـلەی بەرکەوتووە و بریندارە.
سەبارت بەو رووداوە پەیامنێری 964 پەیوەندی کرد بە قایمقام و نەخۆشخانەی سیدەکان، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری