زێڕ کەمێکی دیکە گران بوو – وێنە؛ ئەرشیفی 964
عەیار 24 مسقاڵى بە 700 هەزارە
نرخى زێڕ بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
وادیارە زێڕ نایەوێت روولە دابەزین بکات، ئەمڕۆش جارێکى دیکە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا و گۆڕانکارى زۆر لە نرخەکەیدا روویدا.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕى جیهانیدا یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2894 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەرمەبناى ئەو نرخە، سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 700 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 642 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 613 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 525 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە
بەپێى بەدواداچونى دیسکى ئابورى 964، لە 2025 دا هەر مسقاڵێکى زێڕ سەروو 50 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەى، بەشێوەیەک رۆژانە هەر مسقاڵێکى زێڕ زیاتر لە 1000 دینار دەچێتە سەر نرخەکەى.