هاوڵاتییەكی دانیماركی: بەفر و چیاكانی كوردستان زۆر سەرسوڕهێنەرن
964+
ئاکام غەفور –
لە گوندی وێزەی باڵەکایەتی، کە بەفرێکی باشی لێ باریوە حەوتەمین فێستیڤاڵی خلیسکانی سەر بەفر ئەنجامدرا و بڕیارە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت و یاریزانی ناوخۆ و بیانی بەشداریان کردووە.
فرێد کە هاوڵاتیەکی دانیمارکیە و بەشداریکردووە بۆ 964 وتی، لە دانیمارک ئێمە شاخ و بەفرمان نییە، بۆیە هاتنم بۆ کوردستان زۆر سەرسوڕهێنەرە، وە لێرە گۆڕەپانێکی یاری سەرسوڕهێنەریش دەبینم، ئێرە زۆر خۆشە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح