لەگەڵ شەبەقی بەیانی

بەشێکی شەقامی 100 مەتری نۆژەن کرایەوە

964+

ژێوار خدر

بە دوو کاتژمێر و نیو و لەگەڵ خۆرهەڵاتندا تیمەکانی شارەوانی هەولێر، بەشێک لە شەقامی 100 مەتری نۆژەن کرایەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 13.2.2025 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ، لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 7:30 خولەک، بە هەماهەنگی کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەشێکی دیکەی شەقامی 100 مەتریان چاککردووەتەوە و قیرتاوکردووە.

دەشڵێت، تیمەکانمان بۆیە هەڵمەتەکەیان لە بەیانی زوودا ئەنجامداوە، بە سوود وەرگرتن لە چۆڵی شەقامەکان، لەپێناو دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران.

نۆژەنكردنەوەی بەشێكی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەستیپێك...

نۆژەنكردنەوەی بەشێكی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەستیپێكرد