ناحیەی بیارە پێویستی بە مۆلیدەی گەڕەکە - وێنە؛ ئەرشیف
پەیوەندی بە لیژنەی مۆلیداتی پارێزگای هەڵەبجەوە بکەن
ناحیەی بیارە پێویستی بە مۆلیدەی گەڕەکە
شۆڕش قادری
بێ کارەبایی وایکردووە کە ناحیەی بیارەش پێویستی بە مۆلیدەی گەڕەک هەبێ، هەرکەس خوازیارە با وەخۆکەوێ و پەیوەندی بە سەرۆکی لیژنەی مۆلیداتی پارێزگای هەڵەبجەوە بکات.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە ئاگاداریەکی لیژنەی مۆلیداتی پارێزگای هەڵەبجە بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بە دانان و هێنانی مۆلیدە بۆ بیارە، با پەیوەندی بکات بە سەرۆکی لیژنەی مۆلیداتی پارێزگای هەڵەبجە لە قائیمقامیەتی هەڵەبجە بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
1-دەبێت مۆلیدە 500 kv بێت.
2-بێ دەنگ (كاتم صوت) بێت.
3-پابەندی یاساو رێنماییەکانی لیژنەی مۆلیدات بێت.
هەرکەسێک ئارەزوومەندە، با بە ژمارە مۆبایلی (07501205954) پەیوەندی بکات بە سەرۆکی لیژنەی مۆلیداتی پارێزگای هەڵەبجەوە.