چوار هەزار کتێب نمایش دەکرێن
پێشانگایەکی کتێب لە هەولێر کرایەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
پێشانگایەکی کتێب لە هەولێر کرایەوە و بۆ ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا بە رێژەی 20 بۆ 30٪ داشکاندن بۆ هەموو کتێبەکان کراوە.
ئاشتی شێرکۆ، رێکخەری پێشانگاکە، بە964ـی وت، “پێشانگاکە بە بەشداری 17 ناوەند و کتێبخانە بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە چوار هەزار کتێب نمایش کراون”.
“پێشانگاکە رۆژانە لە کاتژمێر 10ـی بەیانی بۆ 6ـی ئێوارە کراوەیە و تا 22ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، بۆ هەموو کتێبەکانیش، بەڕێژەی 20 بۆ 30٪ داشکاندن کراوە”، ئاشتی شێرکۆ وای وت.
پێشانگاکە لە هۆلی میدیای شاری هەولێر کراوتەوە و لە یەکەم رۆژیشدا هاوڵاتیان و خوێنەرانی کتێب روویان لە پێشانگاکە کرد.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری