دوو دیمه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم و به‌غدا... وێنه: له فه‌یسبووكى په‌رله‌مانتار غه‌ریب ئه‌حمه‌د وه‌رگیراوه.
به‌غدا ره‌زامه‌ندبووه ده‌رگاكانى بكاته‌وه
“رێگرییەکانی بەردەم بەبازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانى هه‌رێم هه‌ڵگیرا”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاه‌تى كشتو‌كاڵى به‌غدا ره‌زامه‌ندبووه له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى رێگرییه‌كان له به‌رده‌م به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مه كشتوكاڵی و په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ههناردەكردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا و ئه‌ندامى لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێڕاق، ئه‌م زانیارییانەى له فه‌یسبووكه‌كه‌ى خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت،
دوای زنجیرەیەك گفتوگۆی چڕ و کۆبوونەوەمان وەك لیژنەی كشتوكاڵ و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و کشتوکاڵی هەرێم، سەرکەوتووبین لە رازیکردنی لایەنی پەیوەندیدار لە بەغدا.
ره‌زامه‌ندبوونى به‌غدا له‌سه‌ر هەڵگرتنی هەموو رێگرییەکانی بەردەم بەبازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و رێگەدان بە هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە و پڕۆژە پەلەوەرییەکان و کردنەوەی دەرگا بۆ ناردنی گۆشتی مریشک و هێلکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراقه
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌م هه‌وڵانه‌یان پشتگیریکردنی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پەلەوەری و باشترکردنی دۆخی ئابووری هەرێمى كوردستانه.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ئه‌م په‌رله‌مانتاره كورده كرد بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا ببێته‌وه له‌وه‌ى كه ئه‌م رەزامهندبوونهى به‌غدا ته‌نیا به زاره‌كى كراوه یاخود بووه‌ته بڕیار، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌درایه‌وه.