دایك و كوڕێك كوژرابوون
ئاسایش بكوژى تاوانێکی به‌غداى له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه یه‌كێكه له بكوژى ئه‌و دایك و كوڕه‌ى له مانگى رابردوو له‌به‌غدا كوژرابوون.
رووداوه‌كه، لە رێکەوتی 7.1.2025 روویداوه، دوو تۆمەتبار لە شاری بەغدا، هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی (دایک و کوڕێک)، بەناوەکانی (ع.س.ع) و(س. ع. ج) و تەرمەکانیان سوتاندوە و فرێیانداوەتە روبارێکەوە و بڕی دووسەد هەزار دۆلاریشیان بردووە.
ئاسایش بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئەوەی لە لایەن بەشی پەیوەندیەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراونەته‌وە، دواتر لەلایەن دادگای (کەرخ) لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، كه دوای ئەنجامدانی تاوانەکە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ع ،ح ،أ)، هەڵهاتوە بۆ شاری هەولێر، لە لایەن تیمەکانیانەوە شوێنی خۆ حەشاردانی لە شاری هەولێر دەستنیشان کرا و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ده‌ستگیركراوه.
سه‌باره‌ت به تۆمەتباری دووەمیش ئاسایش ده‌ڵێت، ئه‌ویش زاوای تۆمەتباری ده‌ستگیركراوه و هه‌ر لە شاری بەغدایه و خۆی حەشارداوە”.