پەلە بکەن و بڕۆن ناوی خۆتان تۆمار بکەن

پیشەوەرانی ناحیەی رزگاری لە گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە

964+

شۆڕش قادری

داوا لە پیشەوەرانی ناحیەی رزگاری لە گەرمیان دەکرێت، ئەوانەی لە دەرەوەی ناوچەی پیشەسازی کار دەکەن، پەلە بکەن و بڕۆن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

بەڕیوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان لە ئاگاداراییەکدا دەڵێت، “ئەو پیشەوەرانەی لە بوارە جیاجیاکاندا و لەدەرەوەی ناوچەی پیشەسازی، واتە لە گەڕەک، کۆڵان و شوێنە گشتییەکان، کاری پیشەوەری دەکەن، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە  9.2.2025  تا 25.2.2025 سەردانی لیژنەی تایبەت بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان، بەمەبەستی ناوتۆمارکردن “.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خاوەن پیشەکە دەبێت بەڵگەنامەکانی داواکاری خاوەن پیشە، کارتی نیشتمانی، مۆڵەتی پیشەیی و شوێنی کارکردنی پێبێت.

وەبەرهێنانی گەرمیان: کارگەیەکی خشت 200 هەلی کار دەڕەخسێ...

وەبەرهێنانی گەرمیان: کارگەیەکی خشت 200 هەلی کار دەڕەخسێنێت

لە کەلار ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران کر...

لە کەلار ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران کرایەوە

لە کەلار ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران کر...

لە کەلار ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران کرایەوە