"وەکوو ئەوانم پێناکرێت"

هونەرمەند لیزا بەختیار پشتیوانی لە مانگرتووانی سلێمانی دەکات

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند و ئەکتەری بواری شانۆ لیزا بەختیار پشتیوانی لە مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی دەکات.

لیزا بەختیار لەناو خێمەی مانگرتووانەوە قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “پێویستە هەمووان پشتگیری لە مانگرتووان بکەن و بەتەنیا نەهێلرێنەوە، با هەموو فەرمانبەر و چین و توێژەکان مانبگرن و ناڕەزایی دەرببڕن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتریش چەند جارێک سەردانی مانگرتووانی کردووە و هیوای خواست داواکارییەکانیان قبوڵ بکرێت، دانی بەوەشدانا کە وەکوو ئەوانی پێناکرێت، چونکە کەسانێکی خۆڕاگرن و کەم کەس هەیە توانای ئەوانی هەبێت.

مانگرتنی مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی 12 رۆژی تێپەڕاند، ناوبەناویش تەندروستییان تێکدەچێت و ئەمڕۆش تەندروستی سێ کەسیان بە تەواوی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

تەندروستیى سلێمانى: بە دڵنیاییەوە مانگرتووان مەترسى ل...

تەندروستیى سلێمانى: بە دڵنیاییەوە مانگرتووان مەترسى لەسەر ژیانیان هەیە

تیمە تەندروستییەکان دەستیان بە چارەسەری مانگرتووان کر...

تیمە تەندروستییەکان دەستیان بە چارەسەری مانگرتووان کردەوە