رۆژی پێنجشەممە

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

رۆژی پێنجشەممە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى یەکی ئەمساڵ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکانیش، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواو کردووە و رۆژی پێنجشەممە 6.2.2025  هاوکارییەکە بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت”.

بەپێی راگەیەنراوەکە، هاوپەیمانان جەختیان لەوە کردووتەوە کە هاوكاری دارايیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، لەم مانگەدا زیاتر لە 40 هەزار  پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەڕێی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان، دەڕوات.

540 پێشمەرگەی لیوایەک چوار مانگە هاوکاری هاوپەیمانانیا...

540 پێشمەرگەی لیوایەک چوار مانگە هاوکاری هاوپەیمانانیان وەرنەگرتووە

سبەینێ هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەک...

سبەینێ هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت