تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی _ وێنە: میدیاکانی تورکیا
رەنگە 15ی شوبات رایبگەیەنێ
هاوسەرۆکی دەم پارتی؛ با ئەردۆغان هەلی بانگەوازەکەی ئۆجەلان لەدەست نەدات
964+
ئەحمەد مستەفا
تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی پارتەکەیدا رایگەیاند، ئۆجەلان “ئامادەکاری دەکات بۆ بانگەوازێکی مێژوویی” لە رۆژانی داهاتوودا، وە داوای لە ئەردۆغان کرد “رۆڵی خۆی لەو بانگەوازە مێژووییەدا بگێڕێت”.
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و ئازادیی گەلان، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لە چەند رۆژی داهاتوودا، رێگا چارە و بانگەوازێکی مێژوویی بۆ پرسی کورد لە تورکیا رادەگەیەنێت، داوا لە حکومەت، و رەجە تەیب ئەردۆغان دەکەین رۆڵی خۆی لە چارەسەری مێژووییدا بگێڕێت.
باقرخان دەشڵێت، “بانگەوازە مێژووییەکە زۆر شتی تێدایە، ناوەڕۆکەکەی ورد نازانم چییە، ئێمە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە شاندەکانەوە دەستمان دەکەوێت کە سەردانی ئۆجەلان-یان کردووە قسە دەکەین، لە ماوەیەکی کورتدا بەدواداچوون دەکەین”. ناتوانم بەروارەکە دیاری بکەم، دەکرێت رۆژی پەیامکە 15ی شوبات بێت یان کەمێک دواتر.
15ی شوباتی 2025، 26 ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی، عەبدوڵا ئۆجەلان لە کینیا تێدەپەڕێتم کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن دەزگای هەواڵگری (MİT)ەوە ئەنجامدرا، ئێستاش پاش دوو سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ بینینی لە دورگەی ئیمراڵی، هەوڵێک هەیە بۆ سەرگرتنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و تاوتوێ و بڕیاردان لە داوای پرسی کورد لە وڵاتەکە.