دیمهنێكى كاتى چاندنى داره‌كان له ده‌روازه‌ى خانكێ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه.
500 یان چاند و ده‌یگه‌یننه 5000 دار
خانكێ ده‌ستى به رازاندنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه‌ى كرد و دیوارێك به‌دار دروست ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى خانكێ ده‌ستى به رازاندنه‌وه و سه‌وزكردنى ده‌روازه‌كه‌ى كرد، له قۆتاغى یه‌كه‌مدا 500 داریان چاند و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ده‌ڵێت “زیاتر ده‌چێنین”.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، به 964ـى راگه‌یاند، قۆناغى یه‌كه‌مى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا و 500 داریان له جۆرى رووڵ چاند.
وتیشی “پلانمان وایه تاوه‌كو پێنج هه‌زار دار له ده‌روازه‌كه بچێنین”.
ئه‌و رووبه‌ره‌ى قۆناغى یه‌كه‌مى دارچاندنهكهیان لێ ئه‌نجامداوه به‌درێژایی دوو كیلۆمه‌تره، دارچاندنهكهش ئه‌و به‌شه‌ى ده‌روازه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه كه به ئاڕاسته‌ى قه‌زاى سێمێله.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت، داره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى چڕ چێندراون بۆئه‌وه‌ى له داهاتوودا وه‌كو دیوارێك خۆى بنوێنێت و ره‌نگیشی به به‌رده‌وامى به سه‌وز ده‌مێنێته‌وه.