شارەوانیی هەولێر

عەلوەی هەولێر خاوێنكرایەوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

هەڵمەتەكانی شارەوانیی هەولێر بۆ پاكڕاگرتنی شار و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە و هەریەكە لە عەلوەی سەوزە و میوە و هەروەها ژێر پرد و سەر پردەكانی پیادەی هاوڵاتیان پاككرانەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتییەكە،

لە هەڵمەتێکی فراواندا تەواوی کۆڵان و شەقامەکانی گومرگی سەوزە و میوەی هەولێری پاككردەوە، ئەمەش بە ئامانجی پاکڕاگرتنی ژینگەی ئەو شوێنە.

شارەوانیی هەولێر دەڵێت، هەڵمەتەکە لە رێگەی شۆفڵ و قەللاب و بۆب کات و تانکەری ئاو ئەنجامدرا، ئەمەش بە سوودوەرگرتن لە چۆڵی و داخستنی دوکانەکان بە هۆی پشووی رۆژانی هەینییەوە.

“لە هەڵمەتێکی دیکەی خاوێنکردنەوەدا تەواوی سەر پرد و ژێر پردەکانی پەرینەوەی پیاده لە ناو شاری هەولێر لە زبڵ و پاشماوە پاککرایەوە، کە رۆژانە هاوڵاتیەکی زۆر بە کاری دەهێنن”، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر وادەڵێت.