کردنەوەی بنکەی تەندروستی شەهیدانی ئەنفال لە قوشتەپە _ وێنە: پارێزگای هەولێر
سودی بۆ 20 هەزار خێزان هەیە
لە قوشتەپە بنکەی تەندروستی شەهیدانی ئەنفال کرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بنکەی تەندروستی ئەنفال لە قەزای قوشتەپە کرایەوە، بنکەکە لە سەر چواڕیانی نێوان کۆمەڵگای کاوە و سەنتەری قەزای قوشتەپەیە، نزیکەی 20 هەزار خێزانی ناوچەکە دەتوانن سودی لێ ببینن.
کۆمیساری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR و رێکخراوی تەندرووستی جیهانی WHO، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر بنکەکەیان دامەزراندووە.
بنکەی تەندروستی شەهیدانی ئەنفال، کە لەجۆرى B یە لەسەر رووبەرى “870 مەتر دووجا” دروستکراوە و خزمەت بە زیاتر لە “20 هەزار” خێزانى قەزای قوشتەپە دەگەیەنێت کە 400 هەزار دۆلار تێچووەکەی بووە.
لە مەراسیمی کردنەوەی بنکەکە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر کە 964 بینیوویەتی رایگەیاند، بنکە تەندروستییەکە سەرەڕاى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە هاولاتییان و پەنابەران، بەشێکى گرنگ و کاریگەرە لە هاوکارى و چارەسەرکردنى دانیشتوانى قەزایی قوشتەپە.