دیمه‌نێك یه‌كێك له‌وشوێنانه‌ى لیژنه‌كه شه‌وى رابردوو سه‌ردانى كردووه... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر.
رێكاره‌كان تووندتر كراون ليژنه‌ى شه‌وانه‌ش ده‌گه‌ڕێت
له هه‌ر شوێنێك دوكه‌ڵ دیار بێت لیژنه‌كه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر له‌وێیه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر رێكاره‌كان بۆ پاراستنى ژینگه‌ى هه‌ولێر تووندتر كراوه‌نه‌ته‌وه، به‌جۆرێك له ئێستادا لیژنه‌ى تایبه‌تى شه‌وانه داندراون و شوێنه جیاوازه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
لیژنه‌كه، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێره‌وه داندراوه و ئه‌ویش رێنماییان ده‌كان بۆ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه‌كان.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌یه سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر ژینگه نه‌هێڵن بۆیه ماوه‌یه‌كه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تیان داناوه كه شه‌وانه شوێنه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
وتیشی “لیژنه‌كه له كه‌سانى پسپۆڕ و هه‌مه‌لایه‌نه پێكهاتووه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌و شوێنانه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه كه گومانمى پیسكردنى ژینگه‌یان لێده‌كرێت”.
لیژنه‌كه بچێته هه‌ر شوێنێك جارى یه‌كه‌م بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ ئاگارداركردنه‌وه‌ى پێده‌دات، كه كه‌موكوڕییه‌كانى چاك بكات، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كرد، رێكاره‌كانى له‌به‌رامبه‌ردا تووندتر ده‌كه‌ن، تا ده‌گاته رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ى دادگا.