ئاماری نوێ: بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا سەرو 500 کەسی کوشتووە

964+

هێمن بەکر

بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا، تاوەکو ئێستا سەرو 237 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە، لە تورکیا و باکوری کوردستانیش سەرو 284 کەس، ئەوە جگە لەوەی زیاتر لە سێ هەزار بریندار هەیە لە هەردوو وڵات.

هاوکات، دەیان خانوو و باڵەخانە داڕووخاون، تیمەکانی بەرگری شارستانی خەریکی کنە و پشکنینی زیاترن.

ئەو بومەلەرزەیە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە بە پلەی نزیک لە 5ی رێختەر، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماڵیی رانەگەیەندراوە.

بومەلەرزەکە 10 پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان، بەشێک لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا، باشووری کوردستان و عێراقی گرتەوە، ئەوە جگە لەوەی لە لوبنان و ئوردنیش هەستی پێکراوە.