"پێدەچێ داوای رەقەم بکات"
نەیمار خۆی خستوەتە ناو زوومی کامێرای کچە ئێرانییەک
964+
سۆما حەکیم زادە
نەیماری موونەرم دیسان هەرای نایەوە و کەوتە بە زوومی کامێراکان و بووە باسی سۆشیال میدیا. کەس نازانێ حەرەکەی خۆیەتی، یان داوای رەقەم دەکات لە کچە ئێرانییەکە؟
ئەوەی دەیبینن کچە بلاگێرێکی ئێرانییە بەناوی لەیلا ئەفشوونگەر لە ریازی پایتەختی عەرەبستان دەعوەتی بەناوبانگترین رێورەسم دەبێت کە کڵۆپ سکۆر بوو تێیدا چەندەها کەسایەتی بەناو بانگ و ئەستێرەئامادەن وەک نەیمار و کریستیانۆ و جۆرجینیاو چەندەها ئەستیرەیتر کە تێیدا خەڵاتیان بەدەست هێنا . نەیماریش لەوێ ئامادە دەبیت.
ئەو ڤیدیۆیەی کە هەرای ناوەتەوە، ئەوەیە کە ئێستا دەیبینن. برادەرەکەی کچە بلاگێرەکە لەکاتی رێورەسمەکەدا خەریکە ڤیدیۆ لە لەیلا دەگرێ و برادەرەکەسی بە زۆڵیەتی نەیمار زووم دەکا و یەنی ها ڤیدیۆی برادەرەکەم دەکەم نەک تۆ کاک نەیمار.
نەیماریش وەک هەمیشە و بە حەرەکە بزێوەکانی و زۆرزانییەکەی دەزانێ حەتمەن لەم ڤیدیۆیەدا سەرو کەلەی دیار دەبێ . حەرەکەلەی خۆی دەکاتەوە .لەیلا کە لە تیکتۆک دەیهەوی ڤیدیۆکە بڵاو کاتەوە حەرەکەکەی نەیمار دەبینێ و دەنووسێ ( کوڕێک لەکاتی تێکدانی ڤیدیۆکەم )! /حەلەساس نایناسم، لەوانەشە نەیناسێ ، خوا دەزانێ.
ئەم ڤیدیۆیە لە تیک تۆک زیاتر لە 7ملیۆن و نیو لایکی بۆ چووەو 22 هەزار کۆمێنتیشی بۆ هاتووە و 38 هەزار کەسیش شەیری کردۆتەوە . لە کۆمێنتەکەندا مقۆ مقۆ کراوە . هەندێ دەڵین یەنی تۆ نەیمار ناناسی؟ هەندێ دەڵێن گیانەکەم داوای رەقەم تەلەفۆت لێدەکات نەیمارە ئیتر لێی مەگرە .. هەندێکی تریش دەڵین لەیلا گیان دڵی خۆت خۆش مەکە و ئەوە حەرەکەی نەیمارە رەقەم بێ رەقەم دڵەکەم