بەتۆمەتی گەندەڵی و راگەیاندنی باری نائاسایی

سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

یوون سوک یوڵ سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیر کرا، ئەوەش دوای ئەوە دێت نزیکەی یەک مانگ و نیو لەمەوبەر، یوڵ باری نائاسایی لەو وڵاتەکەی راگەیاند.

ئەوەش بۆ یەکەم جارە سەرۆکێکی کۆریای باشوور لە کاتی سەرۆکایەتیدا دەستگیر دەکرێت.

یوون سوک یوڵ بە تۆمەتی گەندەڵی و راگەیاندنی باری نائاسایی ناپێویست لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، ژمارەیەک لە لایەنگران و رەخنەگرانی سەرۆکی کۆریای باشوور لە بەردەم ماڵەکەی لە سیئۆل گردبوونەتەوە و پۆلیسیش بڵاوەی بە هێزەکانی لەو شوێنە کردووە.

لە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور تەنیا دوو ک...

لە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور تەنیا دوو کەس رزگاریان بووە