106 ملیۆن دیناری بەر زانکۆی راپەڕین کەوت

خوێندنی باڵا یەک ملیار دینار بۆ پاڵپشتی زانکۆکانی کوردستان تەرخان دەکات

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم یەک ملیار دینار بۆ پاڵپشتی زانکۆکانی کوردستان تەرخان دەکات، لەو پارەیەش بڕی 106 ملیۆن دیناری بەر زانکۆی راپەڕین کەوت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ـی وت، “بە بڕیاری د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، یەک ملیار دینار بۆ پاڵپشتی سەرجەم زانکۆکانی کوردستان تەرخان کراوە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ دووشەممە  13.1.2025، بە بڕی 106 ملیۆن دینار، کەلوپەل و پێداویستی بۆ زانکۆی راپەرین دابین کراوە”.

“ئەو کەلوپەلانەی بۆ زانکۆی راپەڕین دابین کراون، بریتیین لە: 263 دۆشەک، 840 مەتر مۆکێت، 60 دانە ساردکەرەوە، 40 جل شۆر، 20 گسکی کارەبایی، 20 کۆمپیوتەر و چوار مێزی تێنس”، عەباس ئەکرەم وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو زانکۆکانی کوردستان لەو بڕیارە سوودمەند دەبن و هەر زانکۆیەک بەپێی داواکاری پێشوەختەی خۆى، کەلوپەل و پێداویستییەکانی بۆ دابین دەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا 21 ملیار دیناری بۆ خوێندکاران تەر...

وەزارەتی خوێندنی باڵا 21 ملیار دیناری بۆ خوێندکاران تەرخانکردووە

خوێندنی باڵا دوو هەفتە یەکسانکردنی بڕوانامە رادەگرێ

خوێندنی باڵا دوو هەفتە یەکسانکردنی بڕوانامە رادەگرێ