به‌شێكیان بێ مۆڵه‌تن رێنماییش جێبه‌جێ ناكه‌ن
حه‌وزه ماسییه‌كانی سنوورى كۆیه رێکدەخرێنەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى كارى حه‌وزى ماسی ده‌كرێت و كه به‌پێی مه‌زه‌نده‌ى كشتو‌كاڵى ئه‌م قه‌زایه له سنووره‌كه‌یان نزیكه‌ى 500 حه‌وزى ماسی هه‌ن و ته‌نیا به‌شێكیان مۆڵه‌تیان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12.1.2025 قایمقامى كۆیه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌م رێكخستنه‌وه‌یه حه‌وزه ماسییه‌كان به‌ڕێوه‌برد.
یوسف سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى كۆیه و لایه‌نێكی ئاماده‌بووى كۆبوونه‌كه بوو، به 964ـى راگه‌یاند تا ئێستا نه‌تواندراوه زانیاری ورد له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى حه‌وزى ماسی كۆبكه‌نه‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ى ژماره‌یان زۆره و پێویستیان به رێكخستنه‌وه هه‌یه.
وتیشی، “له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردرا كاربكه‌ین بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و رێکخستنی پڕۆژەی دروستکردنی حەوزی ماسی لە سنوورەکە لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌ك ئه‌م پڕۆژانه رێكبخرێنه‌وه، کە زیانی بۆ بەرژەوەندیی گشتی نەبێت، بە تایبەتیش لە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی و رێگاوبان و تۆڕەکانی ئاوی خواردنەوە و پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو و پڕۆژەی ئاودێری.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى، له سنووره‌كه‌یاندا نزیكه‌ى 500 حه‌وزى ماسی هه‌یه، كه به‌شێكیان مۆڵەتدارن و به‌شێكی دیكه‌ش بێ مۆڵه‌ت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت به‌پێی رێنماییه‌كانى ئه‌وان كار بكه‌ن و هه‌موویان ببنه خاوه‌ن مۆڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانیان به پارێزراوى بمێنێته‌وه.