وەزارەتى پلاندانان

عێراق رۆژانە لە نێوان 50-75 کیلۆ زێڕ هاوردە دەکات

964+

وریا فەتاح

وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژانە 50 بۆ 75 کیلۆ زێڕ لە عێراقەوە هاوردەى دەرەوە دەکرێت و لە فڕۆکەخانەکانیش بە ئامێرى وردبینى بەرز پشکنینیان بۆ دەکرێت، هاوکات وادەى کردنەوەى پشکنینى زێڕى لە فڕۆکەخانەى کەرکوکیش ئاشکرا کرد.

عەبدولزەهرا هەنداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى وتووە،”کارى ناوەندەکانی پشکنینی زێڕ بەردەوامە لە فڕۆکەخانەکانی عێراق کە بەم دواییە کراونەتەوە و ئەم ناوەندانە بە بەردەوامى لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە کاردەکەن و بەم نزیکانەش لە کەرکوک دەکرێتەوە”.

وەک ئاشکراى دەکات، بەرزبوونەوە لە پڕۆسەى هاوردەکردنى زێڕ هەیە و رۆژانە 50 بۆ 75 کیلۆگرام، زێڕ لە دەروازە فەرمییەکانەوە هاوردە دەکرێت.

وەک باسى دەکات، ئەم رێژە زۆرە لە هاوردەکردنى زێر، ئاماژەیە بۆ ئەوەى رێکارەکانى پشکنین لەلایەن یەکەکانى وردبینییەوە لە فڕۆکەخانەکان ئەنجام بدرێن.

“پشکنینەکان بە ئامێرى پێشکەوتوو ئەنجام دەدرێن، عێراق یەکێکە لەو سێ وڵاتەى کە خاوەنی ئامێری وردبینی بەرزی پشکنینى زێڕە”.

نرخى زێڕ بازێکى مێژوییدا

نرخى زێڕ بازێکى مێژوییدا

2024 ساڵى زێڕ بوو، 2025 چى لێدێت؟

2024 ساڵى زێڕ بوو، 2025 چى لێدێت؟