وەزارەتی دارایی رێگه به كه‌سه نزیكه‌كان دەدات به‌یه‌كه‌وه ده‌وام بكه‌ن
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى دارایی، گۆڕانكارى له بڕیارێكی پێشووى خۆى كرد سه‌باره‌ت به دوامكردنى پێكه‌وه‌یی دوو فه‌رمانبه‌رى هاوسه‌ر و كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانى، له‌مه‌وبه‌دوا رێگه‌یان پێده‌دا به‌یه‌كه‌وه دوام بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجی كه بۆی ده‌ستنیشان كردوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێك، لە 14ی ئه‌یلوولی 2022 ، بڕیاری دابوو كه “نابێت فەرمانبەر لەگەڵ کەسی نزیکی پلە یەکی خۆی (هاوسەر، دایک، باوک، خوشک، برا، کوڕ و کچ) لە یەک فەرمانگەی سەر بە وەزارەتی دارایی پێکەوە دەوام بکەن.”
له‌نوێترین نووسراویدا كە لە 31ی كانوونى دووه‌می 2023 دەریكردوە، پێداچوونەوەو گۆڕانكارى به‌و بڕیاره‌ى پێشووى كردووه.
بەپێی نووسراوە نوێیه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست تۆڕى964 كه‌وتووه، ئاماژە بەوە كراوە “ئه‌گه‌ر یەكێك لەو دوو فەرمانبەرە، باری تەندروستی رێگر بێت لە دەوامكردنیان، ئەوا پێكەوە دەتوانن دەوام بكەن، بەو مەرجەی بەپێی راپۆرتی پزیشكی ئەوە بسەلمێندرێت.”
ئه‌وه‌ش هاتووه كه “بەهۆكاری خێزانیی زۆر پێویست و ناچاری، رێگە دەدرێت بە دەوامكردنیان”.
له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه بهوهۆكارهش كراوه “كەمی میلاكی فەرمانگە و پێویستیی زۆر بەو راژەیە و پسپۆڕییان، بەتایبەت لە قەزا و ناحیەكاندا.”
به‌ڵام مه‌رجیشی داناوه كه، نابێت ئەو جۆرە فەرمانبەرانە لەو بەش و هۆبانە بن، كە راستەوخۆ پەیوەندییان بە بازنەی داراییەوە هەیە.
وه‌زاره‌تى دارایی له‌و نووسراوه‌یدا، جەختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه، ئەگەر ئەو هۆكارانە نەبن، ئەوا دەبێت بڕیار و گشتاندنی پێشوو بەتەواوی جێبەجێ بكرێت و فەرمانبەرانی (هاوسەر، دایک، باوک، خوشک، برا، کوڕ و کچ) لە یەك فەرمانگەدا نەبن.