سێ دیمه‌ن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه ... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى .
ئاماده‌ییه‌كی كچانیان بۆ ده‌ستنیشانكراوه
ژینگه‌ى سلێمانى دوو شوێنى بازرگانى پابه‌ندكرد پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردن جێبه‌جێبكه‌ن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى دوو شوێنى بازرگانى پابه‌ند كرد پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردن جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌ویش وه‌ك رێكار و رێنمااییهك كه ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر كۆمپانیا و شوێنه بازرگانییه‌كان جێبه‌جێى ده‌كات.
فه‌رمانگه‌كه، دەستیکردووه بە سەوزکردنی ئامادەیی بەختیاری کچان بە رووبەری 750 مه‌تردوجا، كه هه‌ریه‌ك له کارگەی جبسی مینا و سەنتەری پزیشکی سابات پابه‌ندكراون بۆ جێبه‌جێكردنى.
له‌برى سه‌وزكردن، پڕۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌یه له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و كۆمپانیا و پرۆژانه‌ى كه كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، پابه‌ند ده‌كرێن كه سه‌وزایی بچێنن، هەر پڕۆژەیەکیش لە رووبەرەکەیدا مەودای زیادکردنی سەوزایی نەبێت، ئەوا لە شوێنێکی تر کە فەرمانگەی ژینگە بۆی دیاری دەکات ، پڕۆژەی لەبری سەوزکردن جێبەجێدەکات.
پێشتر، عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگەی هەرێمه کوردستان وتبووی، دەبێت هەر پڕۆژەیەک کە مۆڵەتی وەرگرت لە %25ـی پرۆژەکەی بکاتە سەوزایی، چونكه ئه‌وان پڕۆژەی لە بری سەوزکردنیان راگەیاندوە و پێویستە پابه‌ندی بن.