سێنتکۆم رایگەیاند، رێگریان لە کەشتییەک کردووە کە ویستوویەتی گەمارۆی دەریایی بشکێنێ – وێنە؛ BBC
میدیای ئێران: دوو کارمەندی کەشتییەکە کوژراون
سێنتکۆم: رێگریمان لە کەشتییەک کرد کە ویستی گەمارۆی دەریایی بشکێنێ
شۆڕش قادری
سێنتکۆم رایگەیاند، رێگریان لە کەشتییەک کردووە کە ویستوویەتی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بشکێنێ و میدیای ئێرانیش دەڵێت، دوو کارمەندی کەشتییەکە کوژراون.
تیم هاوکینز وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان لە دەریای عومان رێگریان لە کەشتییەک کردووە کە ویستوویەتی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بشکێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان چوار جار هۆشداریان داوەتە کەشتییە، بەڵام گوێڕایەڵ نەبووە، بۆیە ناچاربوون تەقەی لێ بکەن و لەکاریان خستووە.
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە کە لە ئەنجامی تەقەکردن لەو کەشتییە، دوو کارمەندی کەشتییەکە کوژراون، بەڵام زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.