زیاتر له 4000 تۆنیش بۆ توركیا و سوریا و فه‌ڕه‌نسا
ساڵى رابردوو نزیكه‌ى 259 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می كشتو‌كاڵى له دهۆكه‌وه ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى عێراق كراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى داوه، ساڵى رابردوو نزیكه‌ى 259 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می كشتو‌كاڵى له دهۆكه‌وه ره‌وانه‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق كراوه و ئه‌وه‌شی ره‌وانه‌ى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كراوه بریتی بووه له زیاتر له چوار هه‌زار تۆن.
ئاماره‌كه، ئاماژه به هه‌نارده‌كردنى 253 هه‌زار و 905 تۆن په‌تاته، پیاز، تەماتە، خیار، شوتی و گندۆر بۆ بازاڕى پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق كراوه.
سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى ئه‌م پارێزگایه‌ش بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه، ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، له‌ساڵى رابردوودا چوار هه‌زار و 185 تۆن و 295 كیلۆگرام له به‌رهه‌مى جیاواز هه‌نارده كراون.
وتیشی “زۆرترین به‌رهه‌م په‌تاته بووه بۆ وڵاتى سووریا هه‌نارده كراوه كه بریتی بووه له سێ هه‌زار 500 تۆن”.
510 تۆن سماق و 175 تۆن مازوو هه‌نارده‌ى وڵاتى توركیا كراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵى پار 45 كیلۆگرام په‌تاته‌یان بۆ پیشانگایه‌كی كشتو‌كاڵى وڵاتى فه‌ڕه‌نسا و 250 كیلۆگرام قهزوانیشیان بۆ توركیا ناردووه.