بارزان و ئادەم شتێکییان بەدەستەوەیە

هەندرێن عەبدولرەحمان هیچ ناڵێ و دەترسێ بە چاو بچێ و خێری تێدا نەمێنێ

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

هەردوو هونەرمەند هەندرێن عەبدولرەحمان و ئالان هادی، ناسراو بە دوو هاوڕێ نزیکەکەی درامای ئەدیابین “بارزان و ئادەم” لە فێستیڤاڵی فیلم کۆبوونەتەوە و شتێکیشیان بەدەستەوەیە.

هەندرێن ماوەیەکە کاری بە بێژەر و پێشکەشکاری نەماوە و سەرقاڵی نواندنە لە دراما و فیلمدا، کەچی بەوەشەوە نەوەستاوە نیازی شانۆیی هەیە، کە ئالان هادی سیناریۆکەی دەنووسێت و دەشڵێن زۆر شت ئاشکرا ناکەین.

لەگەڵ قسەی خۆش و باسکردنی شانۆکەیان هەندرێن دەربارەی شاردنەوەی کارەکانی وتی، پیاوە گەورەکان دەڵێن باشترە ئاشکرا نەبێ نەک بە چاو بچێت و خێری تێدا نەمێنێت

پێداچوونەوە: پەری ساڵح