وێنەی مۆلیدەی پرۆژەیەک. فۆتۆ: فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
پێبژاردنیان بۆ کراوە
لەسەر گازوایلی خراپ و پابەند نەبوون بە کات 65 مۆلیدە لە هەولێر سزا دراون
964+
ژووری هەواڵ
لەسەر بەکارهێنانی گازوایلی خراپ و درەنگ هەڵکردنی مۆلیدەکانیان، لە هەولێر 65 خاوەن مۆلیدە سزای پێبژاردنیان بۆ کراوە، قایمقامی شارەکەش دەڵێت، 217 خاون مۆلیدەی دیکەش رێکاریان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6.1.2025، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی رابردووی رایگەیاند و وتی، سزای پێبژاردنی ملیۆنێک تا سێ ملیۆن دینار بۆ 65 خاوەن مۆلیدە کراوە بەهۆی پابەندنەبوون بەو کاتەی کە بۆیان دیاریکراوە و بەکارهێنانی گازوایلی خراپ.
لەبارەی کاری لیژنەکانی قایمقامیەت، نەبەز عەبدولحەمید وتی، لە ساڵی رابردوودا 859 شوێن داخراون و 159 تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچووش دەستیبەسەردا گیراوە و بەشێوەی زانستی لەنێوبراون.
لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر لە ماوەی ساڵی رابردوودا 859 شوێنیان لەسەر پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و سەرپێچی دیکە داخراون و بە بڕی نزیکەی 300 ملیۆن دینار پێبژاردنیان بۆ کراوە.