لە یەک مانگدا 683 بەندکراو ئازادکراون
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
تەنیا لەماوەی مانگی رابردوودا، 683 زیندانی لە چاکسازییەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئازادکراون و گەڕاونەتەوە نێو کەسوکاریان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی لە فەیسبوکی خۆیان رایگەیاند، له‌مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا 683 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه.
لەنێو ئازادکراوەکاندا، 332 کەسیان لەنێو چاکسازییەکانی گەوران بوون، 351 کەسی دیکەش له چاكسازیه‌كانی ژنان و منداڵان بەندکرابوون.
بەپێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی، 674 سزادراوی نوێ هاتوونه‌ته ناو چاكسازییه‌كان بۆ به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی حوكمه‌كانیان.
لەهەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی 2007، 2013 و 2017دا سێ‌جار یاسای لێبوردنی گشتی دەرکراوە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسایەکن بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا جارێکی دیکە لێبوردنی گشتی دەربکرێت.
دوایين جار لە رۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2017، پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی پەسەندکرا، بەپێی یاساکە ئەو کەسانەی بە سزای لەسێدارەدان سزادرابوون، سزاکەیان گۆڕا و کەمکرایەوە بۆ 15 ساڵ زیندانی، ئەم لێبوردنە گشتییە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بە تاوانەکانی تیرۆر و کوشتنی ژنان و رۆژنامەنووسان تاوانبارن.