یەکێکیان زۆری نەماوە تەواو ببێت

ئەو پڕۆژانەی هەشت ساڵ بوو لە هەڵەبجە راگیرابوون، دەخرێنەوە کار

964+

شۆڕش قادری

لە هەڵەبجە چوار پڕۆژە کە لە ساڵی 2016ـەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوون، دەخرێنەوە کار و دەست بەکارکردن تیایاندا دەکرێتەوە.

سەلام بیلال سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “زۆر جار هاوڵاتیان گلەیییان دەکرد کە پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەکەکانیان ئەنجام نادرێت، پاش چەندین سەردانی مەیدانی بۆمان دەرکەوت کە دانیشتووانی چەند گەڕکێک بەڕاستی  بێبەشن لە خزمەتگوزاری و هەستمان بەناڕەحەتییان کرد، بۆیە بە فەرمی وەزارەتی شارەوانیمان ئاگادارکردەوە لە مەترسی دەستبەکارنەبوونەوەی چوار پڕۆژە کە لە 2016ـەوە راگیرابوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بەدواداچوونی بەردەوامیان، ئەو چوار پڕۆژەیە دەستبەکاربوونەوە کە بریتین لە:

1-خزمەتگوزاری گەڕەکی پریسیەکان و تەواوکاری زەمەقی لە هەڵەبجە.

2-ئاوڕۆی سندوقی بۆ ناو قەزای هەڵەبجەی شەهید.

3-خزمەتگوزاری گەڕەکی سەراو و بەشێک لە شەهیدان لە قەزای هەڵەبجە.

4-خزمەتگوزاری لە گەڕەکی شۆڕش لە هەڵەبجەی شەهید.

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە وتیشی، چەند مانگێکە کارکردن لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی شۆڕش دەستیپێکردووەتەوە و کارەکانی لە تەواوبوونـدایە، ئەو سێ پڕۆژەی دیکەش دوای پشووەکانی سەری ساڵ کارکردن تیایاندا دەستپێدەکاتەوە.

پڕۆژەی خانووی شوشەیی لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت

پڕۆژەی خانووی شوشەیی لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت

ژمارەیەک پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن

ژمارەیەک پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن