رێگرە لە تەقینەوەى گەورە

سودى ئەو زنجیرەى چییە کە لە دواوەى تانکەرەکانى سوتەمەنى دەبەسترێت؟

964+

وریا فەتاح

هەموو مان رۆژانە دەبینین لە دواوەى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانى سووتەمەنى زنجیرێک لە بەشى دواوەى بەستراوە کە دەخشێت بە زەوییەوە، بەڵام زیاتر وەک بابەتێکى جوانکارى سەیر دەکرێت و رەنگە کەمترین کەس بزانێت سودە سەرسوڕهێنەر و زانستییەکەى ئەو کارە سادەیە چییە.

بەرگرى شارستانى هەولێر زانیارى لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، گرنگی ئەو زنجیرەى لە دواوەی تانکی بارهەڵگرەکان ئەرکێکی زۆر تایبەتی هەیە ئەویش ئەوەیە کە کاتێک بارهەڵگرەکە دەجوڵێت، بەریەککەوتنی هەوا و جوڵەی سووتەمەنی لەناو تانکیەکە رەنگە ببێتە هۆى دروستبوونى وزە و کارەبا، بەڵام ئەم زنجیرە دەتوانێت کارەباى ستاتیک بەرهەمبهێنێت کە دەبێتە هۆى سفرکردنەوە یان بەتاڵکردنەوەى ئەو وزە و کارەبایەى دروستبووە.

کارەباى ستاتیک چییە؟

دۆخێکە کە تێیدا کۆی هەموو هێزە کارلێکەرەکان لەسەر سیستەمێک سفر دەکاتەوە، بەمەش ئەو کارەبایەى لەگەڵ جوڵەى تانکەرەکانى سووتەمەنى ئەگەر سفر نەبێتەوە یان لەناو نەچێت، دەتوانێت ببێتە هۆى دروستبوونى پریشک، بەمەش ئەگەر کارەباى ستاتیک نەبێت لەوانەیە ببێتە هۆى تەقینەوە یان ئاگرکەوتنەوە.

بەرگرى شارستانى هەولێر باسى لەوەشکردووە، ئەو زنجیرە کانزاییە کاتێک بەر زەوى دەکەوێت رۆڵێکى چالاک دەگێڕێت لە بە تاڵکردنەوە وزە دروستبووەکان.

“ئەم زنجیرە رێگە دەدات کارەبای ستاتیک بە بەردەوامی بەتاڵ بکرێتەوە بە گواستنەوەی بۆ زەوی، بەم شێوەیە دوور دەکەوێتەوە لە مەترسی رووداوى تەقینەوە یان ئاگرکەوتنەوە”، بەرگرى شارستانى وا دەڵێت.

جەختیش دەکاتەوە، ئەم زنجیرەیە ئامێرێکی سەلامەتی سادەیە، بەڵام گرنگە بۆ تەنکەرەکانى سووتەمەنى و وەک مەرجی سەلامەتی دەبێت ببەسترێت و  لەسەر زەوی بخشێت.

لە پەروێزخان ژمارەیەک تەنکەرى سووتەمەنى ئاگریان گرت

لە پەروێزخان ژمارەیەک تەنکەرى سووتەمەنى ئاگریان گرت