وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان وا دەڵێ

“کشانەوەی هاوپەیمانان پاش ئامادەی رەهای هێزەکانمانە لەسەر زەمین”

ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەباح نوعمان جگە لەوەی وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان، لە 30ی ئەیلول وەک سەروەری وڵاتەکەی دەبینێ وتی، عێراق بۆ هەموو جیهان سەلماندوویەتی كە ئەو بەردەیە كە پیلانی تیرۆریستی لەسەری شكاوەتەوە.

نوعمان ئەمڕۆ شەممە 22.8.2026 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، دانانی ئەم وادەیە بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و كۆتاییهێنان بە ئەركەكەیان بڕیارێكی ئاسایی نەبووە، بەڵكو بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە لەسەر ئامادەیی رەهای هێزە چەكدارەكان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان لە سەرجەم لقەكانیان دامەزراوە.

ئەمەش توانای باڵای ئەوانی سەلماند بۆ راگرتنی زەمینە و بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكان، و بەڕێوەبردنی مەلەفی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ، كارایی، لێهاتوویی و سەربەخۆیی تەواو.

وە دەڵێ، گەیشتن بەم ساتەوەختە سەرەكییەی سەروەری، دەرئەنجامی بەرهەمدارە لە خوێنی عێراقییەكان و ئەو قوربانییە بێ ئەندازەی هێزە قارەمانەكانمان، كە رێگەی خۆشكرد بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری ئامانجدار كە كەرامەتی عێراق دەپارێزێت و شكۆمەندی عێراق بەرز دەكاتەوە.

وەک نوعمان ئاماژەی بۆ كرد، عێراق بۆ هەموو جیهان سەلماندوویەتی كە ئەو بەردەیە كە پیلانی تیرۆریستی لەسەری شكاوەتەوە، ئەمەش كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناچار دەكات بە رێز و پێزانینی بەرزەوە سەیری ئەمڕۆ بكەن لەو رۆڵە مێژووییە بوێرانەی رۆڵەكانی ئەم میللەتە لە شكستپێهێنانی رێكخراوە تیرۆریستییەكان و رزگاركردنی ناوچەكە و جیهان لە مەترسی فراوانبوون و پەرەسەندنی تیرۆر.

رۆژی 30ی ئەیلوولی 2026 وەک دوا مۆڵەت و وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاریکراوە. حکومەتی عێراق جەخت دەکاتەوە کە ئەم وادەیە جێگیرە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.