لە گوندی گردەگۆزینەی گەرمیان
منداڵێکی چوارساڵان بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
964+
ژوولی عەدنان
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی گردەگۆزینە منداڵێکی چوارساڵە ئۆتۆمبێلێک لێیدەدات و بە سەختی برینداری دەکات، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی راگەیاندراوی هاتوچۆی گەرمیان کە دەست 964 کەوتووە دەڵێت ”سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا لە منداڵێکی چوارساڵانی دا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا”.
باسی لەوەشکردووە کە روداوەکە لە نزیک مزگەوتی فیردەوس بووە لە گوندی گردەگۆزینەی گەرمیان.
موقەدەم سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964 ی وت ” شۆفێری کیاکە خزمی خێزانەکە بووە و میوان بووە لە ماڵیان ، لە کاتی خواحافیزی بەگی داناوە و منداڵەکەی شێلاوە”.