"دوای لێکۆڵینەوە ئامادەین بۆ هەر سزایەک"

بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیەی یارا تیادا گیانی لەدەستدا باسی رووداوەکە دەکات

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەڕێوبەری قوتابخانەکەی یارای تەمەن 10 ساڵ باسی رووداوەکە دەکات و دەڵێت، یارا لە کۆتاییەکانی دەوام زۆر بە خێرایی رایکردووە و خۆی کێشاوە بە دەرگا شوشەکەدا و بە سەختی برینداری کردووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

سەروەر مەحمود بەرێوەبەری قوتابخانەکە بۆ 964 دەڵێت، بە دیاری کراوی کاتژمێر 1:40 خولەکی نیوەڕۆ بووە و دوای ئەوەی پشووی دەرسی شەشەم بووە یارا زۆر بە خێرایی رایکردووە و خۆی کێشاوە بە دەرگاکەدا.

دەشڵێت، دەرگای قوتابخانە کراوەیە بۆ تیمەکانی لێکۆڵینەوە و دواترێش ئامادەن بۆ هەر سازایەک بەڵام ئەم رووداوە قەزاو قەدەر بووە و دەبوو هەر رووبدات.

بەرێوبەرەکە دەلێت دەست بەجێ بڕیاریان داوە بۆ رۆحی یارا هەموو ساڵێک کرێی خوێندنی خوێندکارێک بدەن بە نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری منداڵێکی تووشبوو بە شێرپەنجە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی