یەکەمەکە لە سلێمانی دەرچوو

هەرزەکارانی کوردستان پێشبڕکێ لەسەر رۆبیک کیوب دەکەن

964

دیلان محەمەد جەزا

هەرزەکارانی کوردستان لەسەر بردنەوەی رۆبیک کیوب پێشبڕکێیانە و قوتابییەکی سلێمانی یەکەمی هەمووان بوو.

پێشبڕکێکە لە شاری سلێمانی لە نێوان 65 قوتابی لە هەموو کوردستانەوە کرا.

راستی ڕەوشت یەکەمی پێشبڕکێکەیە و بە 964 وت، ” من بە 18 چرکە شەش پاڵووەکەم رێکخست بەڵام کاتی تر هەبووە کە بە تەنیابووم بە 10 چرکە رێکمخستووە”.

راستی خەونی گەورەتری هەیەو دەیەوێت ریکۆردی جیهانی بشکێنێت ”پرۆڤەی زیاتر دەکەم کە لە 10 چرکە کەمتریشم پێبچێت، دەمەوێت ریکۆردی جیهانی بشکێنم”.

ئەو دەڵێت رۆژانە چوار کاتژمێر پرۆڤەی بۆ کردووە هەوڵی زۆری داوە تا بگات بەم ئاستە.

رۆبیک کیوب یارییەکی دۆزینەوەی میکانیکییە، لەساڵی 1974 لەلایەن ئەندازیاری بیناسازی ئیرنۆ رۆبیک درووستکراوە، پڕفرۆشترین یاری بیرکاری نهێنییە شارەوەییەکانە لە جیهاندا.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

لە زانکۆی سلێمانی پێشبڕکێیەکی جیاواز ئەنجام دەدرێت

لە زانکۆی سلێمانی پێشبڕکێیەکی جیاواز ئەنجام دەدرێت

دوو گەنجی سلێمانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بەخشینی نیشتمانی ...

دوو گەنجی سلێمانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بەخشینی نیشتمانی کاندیدن