هەر نەگەیشتووە بە 73 دۆلار

نرخى نەوت بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە و بەرزبوونەوەی سوودی بانکی کۆمپانیا جیهانییەکان وای کردووە رێژەیەکی زیاتر نەوت بەرهەمبهێنرێت، بەوەش نرخی نەوت لە ئاستێکدا خەریکە جێگیر دەبێت و گۆرانکارى زۆر بەخۆیەوە نابینێت.

ئەمڕۆ شەممە 21.12.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 72 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێ، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.6% بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 69 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت بەڕێژەی 0.08 بەرز بووەتەوە.

دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە بازرگانانی جیهان چاوەڕێی سزای زیاتر بۆ سەر ئێران و روسیا وەک دوو گەورە بەرهەمهێنەری نەوت دەکەن.

 بۆ ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت هاتە 72 دۆلار 

 بۆ ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت هاتە 72 دۆلار