ناحیەی سەنگەسەر
“تا ماڵمان بە قوڕ نەگیراوە چارەسەری پردی سەدە بكەن”
+964
محەمەد عەلی ـ راپەڕین
پردێك هەیە لە ناحیەی سەنگەسەر بە ناوی پردی سەدە، مەترسی رووخانی لەسەرە و هاوڵاتییەكی ناحیەكە دەڵێ، تا ماڵمان بە قوڕ نەگیراوە عیلاجێكی لێ بكەن، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی راپەرین خەمتان نەبێت مەترسی رووخانی نییە، مەگەر لافاوێكی زۆر بەهێز بێت.
پردی سەدە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە لە ناحیەی سەنگەسەر دروستکراوە، گوندەکانی بناری قەندیل و رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران و رێگای ئیدارەی راپەڕین بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هاوڵاتیانی سنوورەکە دەڵێن، پردەکە مەترسی رووخانی هەیە و پێویستە لەنوێ بۆیان دروست بکەنەوە.
سیروان رەسوڵ، دانیشتوی گوندی سەنگەسەرە، بە 964ـی وت، پردی سەدە لە ناحیەکەیان هاتوچۆی زۆری بەسەرەوەیە و گرنگە، بەڵام بەهۆی بوونی لافاو و ئاوی بەخوڕ، پردەکە جوڵاوە و درزی تێكەوتووە، مەترسی رووخانی هەیە و شوفێران و هاوڵاتیان بە ترسەوە بەکاری دەهێنن.
وتیشی، پردەكە لە ساڵانی حەفتاكانەوە دروستکراوە و زۆر کۆن بووە، داواکارین پێش ئەوەی رووداوی نەخوازراوی لێبکەوێتەوە لایەنی پەیوەندیدار نۆژەنی بکەنەوە.
لە بەرامبەردا تاریق خدر، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی راپەرین بە 964ـی وت، “راستە پردەکە کۆنە و پێویستی بە رووخاندن و سەرلەنوێ دروستكردنەوە هەیە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە کە مەترسی رووخانی نییە، مەگەر لافاوی زۆر بەهێز لە ناوچەکەماندا رووبدات”.
“جگە لە پردی سەدە لە سەنگەسەر، حەوت پردی تر پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنەوە هەیە، سەرووی خۆمان ئاگادار کردووەتەوە و دوامان کردووە بەڵام تائێستاش هیچ جوابێکیان نەداوینەوە، سێ ساڵە داواکاری ئەم پردانە بەرز دەکەینەوە کە کولفەیەکی زۆریان ناوێت، بەڵام هیچ جوابێکیان بەئێمە نەداوەتەوە”، بەڕێوەبەری رێگاوبانی راپەڕین وای وت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکى شارەوانى سەنگەسەر بە کەفالەت ئازاد کرا
سەنگەسەر
دروستكردنی نەخشە بنەڕەتیهكهی له تهواوبوونه
ناحیهى ئیسێوه بهشێوازێكی جیاواز لهسهر نهخشهى گوگڵ ببینه
گردبوونەوە
خۆبەخشەکانی تەندروستیی ئیدارەی راپەڕین داوای دامەزراندن دەکەن
بەم سەرمایە
حەوزی ئاوی خواردنەوەی تیتۆکە لە رانیە پاککرایەوە
ئێستا دەتوانن بە بێ کێشە رێگەکە بەکار بهێنن