چیرۆکی ژنێکی کۆیی؛ داواکاری لە حکومەت هەیە

تا توانی خزمەتی ئاژەڵی بێلانەی کرد و ئێستاش نەخۆشە و بە تەنیا لە ماڵ کەوتووە

دەریا ئەحمەد – کۆیە

پێشتر کارە سەرەکییەکەی خزمەتکردنی ئاژەڵی بێلانە بووە، بەڵام لەوەتەی بەهۆی نەخۆشییەوە لەماڵ کەوتووە وەکو جاران پێی ناکرێت کارەکانی بەردەوام بکات بەڵام پەیوەندیشی لەگەڵ ئاژەڵەکان نەپچڕاندووە، ئەمە چیرۆکی ژنێکی بەتەمەنی شاری کۆیەیە بە ناوی نەجات عەبدولڕەزاق و دەڵێت، بەهۆی ئەوەی خزم و کەسەکانی هەریەکەو لەماڵی خۆیاندان ئەو بەتەنیا لەناو ماڵەکەیدا ماوەتەوە.

نەخۆشی بڕستی لێبڕیوە و بە حاڵ قسەکردنی بۆ دێت، لەرێگەی 964 ەوە داوا لە حکومەت دەکات هاوکاری بکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارێک بۆئەوەی لەماڵەیدا بە تەنیا نەمێنێتەوە ئاگاداری دۆخە تەندروستییەکەی بێت و دەشڵێت “حەزناکەم هیچ هاوکارییەک لە هاولاتیان وەربگرم بەڵام حکومەت جیاوازە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن