بڕیارى دەستگیرکردن بۆ سێ تۆمەتبار دەرچووە 

ژمارەیەک داری بڕاوە و مشارێک دەستیان بەسەردا گیرا 

964+

توانا نەقی

لە سنووری مێرگەپان و دۆڵی جافایەتی مەفرەزەی پۆلیسی دارستان دەستیان گرتووە بەسەر چەندین داری بڕاوەدا لەگەڵ مشارێک بەڵام داربڕەکان دیارنەبوون و لەو ناوە نەماون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای گەڕان و پشکنینی وورد لەسنوری گوندی یاخسەمەر کۆمەڵێک داری سروشتی بڕاوە دۆزرانەوە کە ژمارەیان نزیکەی 50 دار دەبوو لەگەڵ مشارێکی دار بڕیندا ، سەرجەمیان دەستیان بەسەردا گیرا بەڵام هیچ کەسێک لە شوێنەکە نەبوو  تۆمەتبار نادیار بوو.

دەشڵێت، ئەوان ناوەستن و بەدوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێن و سزای دەدەن.

هەر دوێنێش لەلیەن پۆلیسی دارستانەوە لە سنووری ماوەت بەهۆی داربڕینەوە بڕیاری دەستگیر کردن بۆ سێ کەس دەرچووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەو کەسانەش هەستاون بە بڕینەوەی دارێکی زۆری تەمەن جیاواز کە سروشتی ناوچەکەیان شێواندووە.

داربڕین پێنج کەسى خستە زیندانەوە

داربڕین پێنج کەسى خستە زیندانەوە