خۆبه‌خشه‌كان 1000 ئاڵایان له‌ناو شاردا دابەشکرد

ئه‌مڕۆ خانه‌قین تۆڵه‌ى دوێنێی بۆ رۆژى ئاڵاى كوردستان كرده‌وه‌

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

له‌ خانه‌قین ژماره‌یه‌ك گه‌نجى خۆبەخش ئاڵای کوردستانیان لەناو شاردا دابەش و بڵاوكرده‌وه‌، له‌كاتێكدا دوێنێ رۆژى ئاڵا بووه‌ و كه‌مترین ئاڵا له‌ناو شاره‌كه‌دا بیندراوه‌.

محەمەد جەلال، یەکێک لە خۆبەخشەکانە بە 964ـی وت، کوردایەتی لە خانەقین لە سەروو هەموو شتێکەوەیە، ئەم چالاکییەش بۆ ئەوەیە کە هه‌موو لایەک بزانێت ئاڵای کوردستان لەم شارە ماوە و کەس ناتوانێت لایبات.

دانا یاسینیش یەکێکی ترە لە خۆبەخشەکان بەداخەوەیه‌ كه‌ دوێنێ رۆژی ئاڵاى كوردستان بووه‌ كه‌مترین ئاڵاى له‌ناو شاردا بینیوه‌ و هیچ چالاكییه‌كیش به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ نه‌كراوه‌.

وتیشی “به‌داخه‌وه‌ دوێنێ ئەم رۆژە پیرۆزە بووه‌ به‌ڵام هیچ لایەنێک خۆی نەکردە خاوەنی، هەرچەندە ئه‌مڕۆ ئه‌م چالاکییەمان زۆر بچووک و سادە بوو، بەڵام توانیمان دڵی خەڵک خۆشبکەین”.

گەنجە خۆبه‌خشه‌كان كه‌ ژمارەیان ته‌نیا هەشت کەس بوو لە شه‌قامه‌كانی مەزرەعە، پزیشکان و ناو بازاڕی خانەقین هەزار ئاڵایان دابەشکرد.

له‌وه‌ته‌ى 2004ـه‌وه‌، ساڵانه‌ له‌ خانەقین یادی رۆژی ئاڵاى كوردستان دەکرێتەوە بەڵام بۆ ئه‌مساڵ یەکەمجار ئەم یادە وه‌كو پێویست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پێشبڕکێی کێشانی وێنەی ئاڵای کوردستان بۆ منداڵان رێکخر...

پێشبڕکێی کێشانی وێنەی ئاڵای کوردستان بۆ منداڵان رێکخرا