دوای 16 رۆژ لە دیارنەمانی

پارچەی تەرمی منداڵەکەی بناری قەندیل برایە پزیشکی دادی سلێمانی

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دوای 16 رۆژ لە دیارنەمانی، درەنگانی شەوی رابردوو پارچەی تەرمی منداڵەکەی بناری قەندیل دۆزرایەوە و بۆ توێکاری براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.

دیلان محەمەدجەزا پەیامنێری 964 لە بەردەم پزیشکی دادی سلێمانی تازەترین زانیارییەکانی لەبارەی رووداوەکە ئاشکرا کرد و دەڵێت، سەرەتا کە پارچەکانی تەرمەکە دۆزراونەتەوە، براونەتە پزیشکی دادی رانیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ لەوێ، بڕیاردراوە ببرێنە سلێمانی بۆ ئەوەی پشکنینی تەواوەتی بۆ بکرێت.

هەرچەندە کەسوکارەکەی باسیان لەوە کردووە، گومانیان لەوە نییە تەرمەکە هی “یاد سەرباز”ـی کوڕیانە کە تەمەنی سێ ساڵە و لە رۆژی 28.05.2026 دیارنەماوە، بەڵام بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە، تەرمەکەیان بردووەتە پزیشکی دادی سلێمانی و لەوێ توێکاری کۆتایی بۆ دەکرێت.