بەهاکەی دابەزی
هەڵکشانی لیرەی سوری کاتی بوو؛ زیانی 10 دەفتەری داوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە بازاڕی دراوی سلێمانی، لیرەی سوری دابەزی هەندێک دەڵێن لەچاو سێ رۆژ پێش ئێستا سێ هێندە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئێستا لە بازارەکە خەڵک هەن خێری کردووە و خەڵکانێکی هەن زیان.
ئێستا، لە بازاڕی دراوی سلێمانی هەر ملیۆنێک لیرەی سوری بە 240 هەزار دینارە، لە کاتێکدا پێشتر خی یەک ملیۆن لیرەی سووری گەیشتە 700 هەزار دینار.
ئەمڕۆ سێشەممە 17.12.2024، رەحمان کەریم مامەڵەکاری دراو بە 964 وت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەر ملیۆنێک لیرەی سوری بە 240 هەزار دینارە و گەر دوو هەزاری بێت، لیرەکە یەک ملیۆنی بە 185 هەزار دینارە مامەڵەی پێوە کراوە.
ئەو مامەڵە کارە باسی لەوەکرد، خەڵکێکی زۆر بەهۆی ئەو بەرزبوونەوە و دابەزینەی بەهای لیرەی سوری زیانی کردووە، بە قسەی ئەوم هاوڵاتی هەن سێ دەفتەر دۆلار و کەسانی دیکە هەن 10 دەفتەر دۆلار زیانیان کردووە، چونکە دابەزینی بەهاکە لەپڕ بووە، لە کاتێکدا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا